لە چیای حەمرین لە ناوچەی ئەلعەزیم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی بەرفراوانیان دەستپێکرد.
تالب ئەلموسەوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی دیالە ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداری کاریگەری هێزەکانی حەشد بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو هێزانەی بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سەرەتا لە کەمپی عائیشە و ناوچەی ئینجانا و دواتر لە گوندەکانی ئەلبوتریمش و ئوم الحوالی بەڕێدەکەون.
ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقەوە ئەنجام دەدرێن، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری هاووڵاتیانی عێراقە لەو ناوچەیەدا.
شایانی باسە لیوای 23 دوو حەشارگەی داعشیان لە چیای حەمرین لە ناوچەی ئەلعەزیم لە پارێزگای دیالە دۆزیەوە. هەروەها ناوچەکە تەقەمەنی بەجێماوەی شەڕی تێدابوو، کە لەلایەن هێزە ئەندازیارییەکانی لیواکە لەناوبران.
Your Comment