بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعا، گدعون ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی تێلێگراف سەبارەت بە قسەکانی ئەم دواییەی ئیمانوئیل ماکرۆن لەسەر ویستی ئەو وڵاتە بۆ بە فەرمی ناساندنی وڵاتی فەلەستین وتی: ئەوە هەڵەیەکی گەورە دەبێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر پاریس فەلەستین بە فەرمی بناسێت تێلاڤیڤ ناچارە بە شێوەی تاک لایەنە کاردانەوە نیشان بدات.
ساعر لە لێدوانێکدا بە هەڕەشەوە زیادی دەکات: فەڕەنسییەکان دزەی ناوچەیی خۆیان لەدەست دەدەن و پێگەکەیان دەشێوێت.
پێشتریش کوڕی نتانیاهۆ بە بڵاو کردنەوەی پۆستێکی توندئاژۆیانە لە دژی فەڕەنسا هەڵوێستی نواندبوو. ناوبراو بە فەڕەنسای وتبوو: بڕۆ بە جەحەندەم.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا هەڕەشە لە فەڕەنسا دەکات.
News ID 54702
Your Comment