بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیبزادە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی سەفەری بۆ عێراق و بەشداریی لە نۆیەمین دیداری سلێمانی کە لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانیدا بەڕیوەچوو، ڕۆژی ڕابردوو (چوارشەممە) لە پەنێلێک لە ژێر ناوی "ئێران، عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوین"، سەبارەت بە ڕوانگەی ئێران هەمبەر بە دوا هەلومەرج و گۆڕانکارییە گرنگەکانی ناوچە وتاری ئاراستە کرد.
باربارا لیف یاریدەدەری پێشووی دەوڵەتی ئەمریکا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بەشدارانی دیکەی ئەو پەنێلە بوون و زێنەب بەداوی پێشکەشکاری ناسراوەی نێودەوڵەتی بەڕێوەبەری پەنێلەکەی لە ئەستۆدا بوو.
Your Comment