بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاح موفیدی ڕایگەیاند: بە سکاڵای بنەماڵەی چەند قوتابی یەکێک لە قوتابخانەکانی گوندی کەرجۆ، لەسەر لیدانی منداڵەکانیان لە قوتابخانە لەلایەن مامۆستاکەوە، بابەتەکە لێک درایەوە.
ناوبراو وتیشی: ڕۆژی دوای ئەو ڕووداوە سەردانی قوتابخانەکەمان کرد و مامۆستا تاوانبارەکە بە ناوەندی لادانەکانی ئیدارەی پەروردە و بارهێنان ناسێندرا.
موفیدی زیادی کرد: ئەو مامۆستا یەکەم ساڵی کار کردنی لە پەروەردە و بارهێنان بووە و بە پێی ئەوەی کە کارەکەی بە تواوەتی پێچەوانەی یاساکانە، بێ گومان لە یەکەم دەرفەتدا بەرەوڕوو دەبینەوە و لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە.
هەروەها ڕاشیگەیاند کە تەنیا دوو یان سێ کەس لە قوتابییەکان ئاستی برینەکەیان قووڵە و پاشماوەکەیان کێشەیەکی ئەوتۆیان نییە.

بەرپرسی پەروردە و بارهێنانی ناوچەی 2 یسنە وتی: ڕۆژی ڕابردوو مامستای قوتابخانەی گوندی کەرجۆ سەر بە شاری سنە، ژمارەیەک لە قوتابیەکانی تەمێ جەستەیی کردووە و لێیانی داوە.
News ID 54622
Your Comment