بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی میدیایی دەزگای داد ڕایگەیاند: لە دوای بڵاوبوونوەی گرتەیەکی ئاژاوەنەرانە لە پرۆگرامی سیەمای خێزان لە کەناڵی یەکی تەلەڤیزیۆنی ئێران، 4 کەس لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم پرۆگرامە بە فەرمانی قەزایی دەستگیر کران.
ڕاشیگەیاند: لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم گرتەیە لە ڕۆژی چوارشەممە کە تێیدا بێڕێزی بە پیرۆزییەکانی خەڵکی سوننە کرابوو، دادستێنی تاران دۆسیەی قەزایی پێکهێناوە و لێکۆڵینەوەکان تا گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی بەردەوامە.
Your Comment