AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٣٠ ١٤:٥٦

یادداشتی تایبەتی"نەجاح محەمەد عەلی"؛

دانوستانی ڕۆما؛ دیپلۆماسی ئێران لە نێوان دووبەرەکی ئەمریکییەکاندا دەدرەوشێتەوە

دانوستانی ڕۆما؛ دیپلۆماسی ئێران لە نێوان دووبەرەکی ئەمریکییەکاندا دەدرەوشێتەوە

چاوەکان لەسەر ڕۆمای پێتەستی ئیتالیایە؛ شوێنێک کە خۆی بۆ میوانداری خولی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، بە ناوبژیوانی پاشایەتی عومان ئامادە دەکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی؛" نەجاح محەمەد عەلی شرۆڤەکار و چالاکی سیاسی عێراقی، یادداشتێک لەژێر ناوی " دانوستانەکانی ڕۆما؛ دیپلۆماسی ئێران دەدرەوشێتەوە لە نێوان ئاژاوە ئەمریکییەکاندا" بۆ گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ناردووە کە دەقەکەی لە خوارەوە دێت:

چاوەکان لەسەر ڕۆمای پێتەستی ئیتالیایە؛ شوێنێک کە خۆی بۆ میوانداری خولی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، بە ناوبژیوانی پاشایەتی عومان ئامادە دەکات. لە نێوان پێچراوییەکانی ئاستی نێودەوڵەتی، ئێران وەکوو لایەنێکی بەرچاو دەردەکەوێت کە ڕوانگەیەکی دیپلۆماتیک و یەکگرتووی هەیە، ڕوانگەیەک کە بە یەکگرتوویی نێوخۆیی و چالاکی بەربڵاوی دەرەکییەوە پشتیوانی دەکرێت. لە بەرانبەردا دەوڵەتی ئیەمریکا لەگەڵ ئاژاوەی نێوخۆیی بەرەوڕوویە کە توانایی ئەوان بۆ گرتنی هەڵوێستی یەکدەست تووشی کێشە کردووە. ئەو بابەتانە، دانوستانەکانی ڕۆمای کردووەتە خاڵێکی دیاری کەر، نەک هەر بۆ شوێنگیری کردنی دۆسیەی ئەتۆمی، بەڵکوو بۆ نیشان دانی ئەوەی کە چۆن دیپلۆماسی چالاکی ئێران دەتوانێت ببێتە نمانەیەک بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی کێشە جیهانییەکان( بۆ نموونە دیداری بەردەوام و چڕوپڕ لەگەڵ بەرپرسانی چین و ڕووسیا و تورکیا و قەتەر) کە ئەوە بۆ خۆی دەبێتە هۆی زیاد بوونی بژاردەی سیاسی و ئابووری و کاریگەری گوشارەکانی ئەمریکا.

ئێران بە بڕوابەخۆبوونێکەوە کە لە بوونی ڕێبەرێکی ژیر و یەکگرتوویی ناوخۆییەوە سەرچاوە دەگرێت، چووتە نێو دانوستانەکانەوە. لە بەرانبەردا ئەمریکا تووشی دووفاقەیی(یەکێکیان بە ڕێبەری ونس کە خوازیاری ڕوانگەی دیپلۆماتیکە و ئەوی دیکە بە ڕێبەری مایک والتز کە خوازیاری روانگەی سەختگیرانە و هەڕەشەیە) نێوخۆیی بووە کە پێگەیی لاواز کردووەتەوە کە ئەوە بۆ خۆی ڕێگای دانوستانەکان ناڕوون دەکاتەوە و پێش بینی دانوستانەکان و ئاستی بەڵینی واشنتۆن دژوار دەکاتەوە.

دانوستانەکان ڕەوتێکی پێچراوە کە پێویستی بە کات و سەبر هەیە. ئێران تێدەگات کە گەییشتن بە پێشکەوتنی بەپەلە ناڕاستبینانەیە بەتایبەتی بە درێژەی ئاڵۆزییەکان و گوشارە بیانییەکان. بۆیە جەخت دەکات کە ئەمریکا ئەبێ دەست لە زمانی هەڕەشە و گەمارۆ هەڵبگرێت و مافی ئێران بۆ بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانە بە فەرمی بناسێت.


ناوەرۆکی دانوستانەکان هەر ئەو جۆرە کە تاران جەخت دەکات ئەبێ لەسەر دوو ئامانج جەخت بکات: لابردنی تەواوی گەمارۆ نایاساییەکان و بڕوا بە ئاشتیخوازانە بوونی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران. بەڵام ئەو ئامانجانە لەمپەریان لەسەر ڕێگا هەیە لەوانە کاریگەری لایەنێک وەکوو ئیسرائیل و هەروەها دووفاقەیی نێوخۆیی ئەمریکا.

News ID 54690

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha