بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە پاریس پشتیوانی لە گەیشتن بە ڕێگاچارەیەکی دیپلۆماسی بۆ چارەسەری کێشەی ئەتۆمی ئێران دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاریس ئامادەیە بۆ درێژەدان بە دانوستانەکانی لەگەڵ تاران.
پێویستە بگوترێ تا ئێستا دوو خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان و ڕۆما بەڕێوەچووە. هەروەها لەم دواییانەدا سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارێکدا بۆ ئەورووپا و وتی: جارێکی تر دیپلۆماسی بە ئەوروپا پێشنیار دەکەم.
Your Comment