بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە گرێ پووچکەی کێشەی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم لەسەر هەناردەی نەوت، پرسی سەرەکی نەک هەر کێشەیەکی بەس ئابووری، بەڵکوو کێشەیەک لەسەر سەروەری و داهاتووی ژێئۆپۆلیتیکی عێراقە.
لە ساڵانی دوایی، قەدەغەی هەناردەی سەرخۆی نەوتی هەرێم، بە فەرمانی حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا یەکێک لە نمانەکانی ئەو کێشەیە بووە. بەڵام شی کردنەوەی وردتری ڕووداو و گۆڕانکارییە یاسایی و ژێرخانییەکانی ئەم دواییە نیشانی دەدات کە پرسی نەوت تەنیا ئامێرێک بۆ یارییەکی گەورەتر بۆ دووبارە پێناسە کردنەوەی دەسەڵات لە عێڕاق و تەنانەت ناوچەکەیە.
لە بەڵگەی 2013 ەوە تا گەمارۆی 2023؛ هەوڵی هەرێم بۆ سەربەخۆیی دارایی
ڕیشەی کێشەکانی ئێستا ئەبێ لە بڕیارێکی گرینگ بزانین کە حکومەتی هەرێم لە 23 ی ئاپی 2013 هەڵیبژارد؛ هەرێم یاسایەکی پەسەند کرد کە لە ئەگەری خۆبواردنی بەغدا لە پێدانی بەشی داهاتی نەوتی هەرێم ، ئیزنی هەناردەی سەربەخۆیانەی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم و کەرکوو بدات. ئەو هەوڵە بە پەسەند کردنی بەڵگەیەکی تەواوکەر بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی و سندوقی سامانی سەربەخۆ یەکی گرتەوە. ئامانجی کۆتایی، پێکهێنانی سەربەخۆیی دارایی و پاشان سیاسی لە بەغدا بوو؛ ڕەوتێک کە بڕیار بوو بە بەڕیوەبردنی گشت پرسی سەربەخۆیی تەواو بکرێت. لە ئەو کاتەدا هەرێمی کوردستان نزیک بە 350 هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژدا بەرهەم دەهێنا و دەیەویست ئەو ئاستە تا ساڵی 2015 بگەیێنێتە یەک ملیۆن بەرمیل.
وەڵامی بەغدا: ئامێری یاسایی و گەمارۆی نەوتی
بەغدا ئەو هەوڵەی وەکوو هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەرکوەری خۆی وەسف کرد. ئەگەرچی هەرێم بە پێی مادەکانی 112 و 115 ی دەستوور، ئەوە بە مافی خۆی دەزانێت کە بە سەر سەرچاوە نەوتییەکان کۆنترۆڵی هەبێت، بەڵام دەوڵەت یفیدراڵ بە پێی بڕگەی 111 کە نەوت و گاز بە دارایی سەرجەم خەڵکی عێڕاق دەناسێنێت، هەر جۆرە هەوڵێکی سەربەخۆی هەرێم بە نایاسایی وەسف دەکات.
لە ئاکامدا دادگای باڵای فیدراڵ بە دەرکردنی حوکمگەلێکی چارەنووس ساز، ئەو ئەرکەی خستە سەر شانی هەرێم کە سەرجەم داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی خۆی ڕادەستی بەغدا بکاتەوە و یاسای یەکپارچەی نوێی نەوتی بۆ کۆنترۆڵی تەواوی وزەی وڵات لەژێر ناوی هۆکاری تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی نەتەوەیی عێراقی راگەیاند.
تورکیا، چین و ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان: نەخشەڕێگا بۆ پەراوێز خستنی ڕۆژاوا
گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیش ئەو ڕەوتە خێرا دەکەنەوە. تورکیا لە مارسی 2023 ڕایگەیاند کە خەریکی پلانڕێژی بۆ چێ کردنی هێڵی لۆرییەکە بە پەڕینەوە لە باشووری عێراق و دەوردانەوەی هەرێم، نەوت و گاز دەگەیێنێتە خاکی خۆی.
ئەو کۆریدۆرە پاشان لە ڕێگای ڕێگای ئاسنی و جادەوە دەگاتە ئەورووپا. شرۆڤەکاران پێیان وایە کە تێکەڵ کردنی گەڵاڵەی جادەی گەشە لەگەڵ گەڵاڵەی قایش و جادەی چین، نەک هەر ڕێگای راستەوخۆی زەوینی شاری شی ئانی ئەو وڵاتە تا ئەورووپا دەکاتەوە، بەڵکوو دەبێتە جێگرەوەیەکی ستراتیژیک بۆ ڕێگای دەریایی لە چێنەوە بۆ ئەورووپا واتا ڕێگایەک کە لە جیاتی پەڕینەوە لە دەریای سوور و گەرووی سوئیز، لە بەسرە وەکوو خاڵی پێکگەییشتن کەڵکوەردەگرێت.
ئایا چین و ڕووسیا براوە سەرەکییەکان سیستەمی نوێی وزەی عێراقن؟
لە هەمان کاتدا، چین و رووسیا وەکوو دوو هێزی ڕکابەری ڕۆژاوا زیاترین سوود لە ئەو رەوتە دەبینن. ئێستا زیاتر لە یەک لەسەر سێی پاشەکەوتی نەوت و گازی عێراق و دوو لەسەر سێی وەبەرهێنانی ئێستای لەلایەن کۆمپانیا چینییەکانەوە بەڕێوە دەبرێت. ئەو کۆمپانیاگەلە بە گشتی بەرپرسی وەبەرهێنانی نزیک بە 3 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژن و لە نزیک بە 24 ملیار بەرمیل باشەکەوتدا بەشیان هەیە. ڕووسیاش لە ڕێگا دیپلۆماتیژکەکانی خۆیەوە، پاڵثشتی ئەو گەڵاڵەیە دەکات. بە پێی ڕاپۆرتێکی تایبە لەOilPrice.com ەوە یەکێک لە بەرپرسانی باڵای کرملین لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئیران ڕایگەیاند: دوور خستنەوەی ڕۆژاوا لە هاوکێشە وزەییەکانی عێراق، دەتوانێتوەرزی کۆتایی دەسەڵاتدارێت یبە سەر ڕۆژهەڵاتی ناڤین بێت.
ئەنجام: بەرەڕوو بوونەوە لەسەر داهاتووی سەروەری و جوگرافیای سیاسی عێراق
لێکەوتەی ئەم گۆڕانکاریانە نیشانی دەدات کە کێشەی نێوان بەغدا و هەولێر، ڕێگایەکە بۆ بەرەنگار بوونەوە لەسەر داهاتووی پێکهاتەی دەسەڵات لە عێراق. لەلایەن هەرێمی کوردستان بە پێشینەیەکی درێژ لە هەوڵ بۆ سەربەخۆیی ، بەدوای پاراستنی ئامێری سیاسی و دارایی خۆیەتی لەلایەکی تریش بەغدا بە پاڵپشتی هێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، لە ڕێگای لەناوبردنی هەر جۆرە نیشانەیەک لە سەربەخۆیی هەرێمە.
لەم نێوانەدا چین و ڕووسیا هەلەکەیان قۆستووەتەوە و بە کەڵکوەرگرتن لە ژێرخانە نوێیەکانی عێراق، بەدوای سەقامگیر کردنی پێگەی خۆیان لە سیستەمی نوێی وزەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینن، سیستەمێک کە وادیارە دەسەڵاتی ڕۆژاوا کەم دەکاتەوە.
Your Comment