بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی: پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپایی (فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا) لە ساڵانی ڕابردوودا هەوراز و نشێوی هەبووە. ئێمە پێمان خۆش بێت یان نا، ئەم پەیوەندیاینە لە ئێستادا لە دۆخێکی دابەزیندان. بۆچی؟ هەر لایەک گێڕانەوەی تایبەتی خۆی هەیە. بەڕای من لۆمەکردن بێمانایە. گرنگ ئەوەیە کە دۆخی ئێستا بۆ هەردوولا دۆڕان-دۆڕانەیە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو لە نیویۆرک، کاتێک لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتەکە و هاوتا ئەوروپییەکانی دیکە کۆبوومەوە، پێشنیاری گفتوگۆم کرد. وتم با هاوکاری هەڵبژێرین لەبری ڕووبەڕووبوونەوە، نەک تەنها لەسەر پرسی ئەتۆمی، بەڵکوو لە هەموو بوارێکی تردا کە بەرژەوەندی و نیگەرانی هاوبەشمان هەیە. بەداخەوە ڕێگای سەختیان هەڵبژارد.
وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد: جارێکی تر پێشنیاری دیپلۆماسی دەکەم. دوای ڕاوێژکارییەکانی ئەم دواییەی مۆسکۆ و پەکین، ئامادەم هەنگاوی یەکەم بنێم بە گەشتکردن بۆ پاریس و بەرلین و لەندەن. پێش دەستپێکردنی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا ئامادە بووم ئەم کارە بکەم، بەڵام سێ وڵاتی ئەوروپی نەیانویست.
ڕاشیگەیاند: ئێستا تۆپەکە لە مەیدانی ئەوروپییەکاندایە. ئەوان دەرفەتیان هەیە خۆیان لە کاریگەریی "گرووپەکانی خاوەن بەرژەوەندی تایبەت" ڕزگار بکەن و ڕێگایەکی جیاواز هەڵبژێرن. چۆنێتی مامەڵەکردنمان لەم کاتە گرینگەدا پێدەچێت ئاسۆی داهاتوو دیاری بکات.
Your Comment