بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، مێدیا خۆجەییەکانی سووریا نووسیان کە سوپای ئەمریکا خەریکی کشانەوەی هێزەکانیان لە بنکەیەک لە پارێزگای حەسەکەن.
بە پێی نووسراو ڕۆژنامەی وەتەنی سووریا، ئۆتۆمبێلەکانی سوپای ئە ریکا پڕ لە جیهازاتی سەربازییەوە خەریکی کشانەوە لە بنکەیەک لە شاری شەدادێن و بەرەو سنووری سووریا و عێراق دەڕۆن.
سین پارنێل، وتەبێژی پێنتاگۆن هەفتەی ڕابردوو وتی کە ئەمریکا دەیەوێت لە مانگەکانی داهاتوودا بوونی سەربازی خۆی لە سووریا بگەیێنێتە ژێر هەزار هێز و لە بنکەگەلێکی کەمتردا جێگیریان بکات.

مێدیاکانی دیمەش لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەیەک لە پارێزگای حەسەکە لە باکووری سووریا هەواڵیان دا.
News ID 54753
Your Comment