بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو لایەن جه‌ختیان له گرنگیى هاوبه‌شى و به‌شداریى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى سوریا له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌كه‌دا و مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى هه‌مووان كرده‌وه، هاوڕابوون له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یى له‌نێو پێكهاته‌كانى سووریادا بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى مه‌ترسى و ئاڵنگارییه‌كان.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، شه‌وى ڕابردو لە هەولێر نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) كرد، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سووریا و په‌یوه‌ندییه‌كانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات و لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان له سوریا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریا تاوتوێ كران و ده‌رباره‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ردولا جه‌ختیان له گرنگیى هاوبه‌شى و به‌شداریى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى سووریا له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌كه‌دا و مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى هه‌مووان كرده‌وه، هاوڕابون له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یى له‌نێو پێكهاته‌كانى سووریادا بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى مه‌ترسى و ئاڵنگارییه‌كان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، پێویستیى یه‌كڕیزى و ته‌بایى له‌نێو هێز و لایه‌نه كوردییه‌كانى سووریادا وه‌ك گارانتییه‌ك بۆ به‌دیهێنانى داوا و مافه ڕه‌واكانى كورد له‌و وڵاته، دۆخى كامپى هۆڵ و ڕۆڵى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له سوریا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه بوو.
Your Comment