به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ به‌هۆی هێرش بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كی شێخ ڕزوان و له باكووری كه‌رتی غه‌ززه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 20 كه‌س شه‌هید بوون، كه به‌شێكی زۆریان ژن و منداڵن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سوپای زایۆنی دانی نا به هێرشكردنه سه‌ر قوتابخانه‌ی یافا له گه‌ڕه‌كی توفاح له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری غه‌ززه كه ئاواره‌كان په‌نایان بۆ بردوه.
هاوكات به‌رگریی شارستانی له غه‌ززه ڕایگه‌یاند تیمه‌كانیان 10 شه‌هیدیان ده‌رهێناوه‌ته‌وه له‌دوای بۆردومان كردنی خێوه‌تگه‌ی ئاواره‌كان له ناو قوتابخانه‌ی یافا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سوپای زایۆنی بۆردومانی بنكه‌یه‌كی پۆلیسی له بازاڕی جه‌بالیا له باكوری غه‌ززه كرد و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك قوربانی لێ كه‌وته‌وه.

سوپای زایۆنی به‌رده‌وامه له بۆردومانكردنی هاووڵاتیانی كه‌رتی غه‌ززه و له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا زیاد له 60 هاووڵاتی شه‌هید بوون.
News ID 54755
Your Comment