بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادڵ سیوسێمەردە، لە دیداری بەڕیوەبەریی گشتیی یۆنسکۆ لە ئێران و شارەداری سنە، بە ئاماژە بە پێشینەی ئەو ناوەندە ڕاهێنانە، جەختی لە پۆتانسیلە مەزمەکانی زانستی و فەرهەنگیی زانکۆی کوردستان کرد.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕێژەی 12 هەزار خوێندکاریی بەکالۆریۆسیی زانکۆی کوردستان، ڕایگەیاند: دەرچووانی ئەم زانکۆیە لە ئێستادا بە ئایدیای داهێنەرانەیان دەتوانن لە جێ جێی جیهان و لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەک پرسی شاری، ڕۆڵی کارا بگێڕن.
سەرۆکی زانکۆی کوردستان بە ئاماژە بە پۆتانسیەلەکانی توێژینگەی کوردستانناسی لە پەنای فرەچەشنی ژێنێتیکی ڕوەکی کوردستان وەک دەرفەتێک بۆ توێژینەوە و گەشە لە بوارەدا، ڕاشیگەیاند: زانکۆی کوردستان لە ئێستادا ئەو پۆتانسیەلەی هەیە کە چەندین پێشنیار بە بابەت و تەوەری جۆراوجۆر بۆ دانانی کورسیگەلی زانکۆیی لە یۆنسکۆ لە بوارەکانی زمانی کوردی، فرەچەشنیی ژینگەیی و ڕوەکی و مۆسیقا ئاراستە بکات.
Your Comment