AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٤ ١٣:٣٦

دیار نییە خولی داهاتووی دانوستانی ئێران و ئەمریکا لە کام وڵات دەبێت

دیار نییە خولی داهاتووی دانوستانی ئێران و ئەمریکا لە کام وڵات دەبێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: تاوتوێ دەکەین کە ئایا خولی داهاتووی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان یان شوێنێکی دیکە بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: دانوستانەکان بە ناڕاستەوخۆ و میوانداری عومان بەردەوام دەبن.

ناوبراو زیادی کرد: تاوتوێی ئەوە دەکەین کە ئایا خولی داهاتووی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان بەڕێوە دەچێت یان لە شوێنێکی تر.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوە کردەوە: گرنگە عومان بەردەوام بێت لە ڕۆڵی نێوەندگیری. لە هەر شوێنێک کە بتوانرێت، عومان بەرپرسیارە لە ڕێکخستنی شوێنی نیشتەجێبوونی شاندەکان.

News ID 54612

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha