بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی هەواڵی قودس، فەلەستینییەکانی دانیشتووی غەززە نوێژی جێنی ڕەمەزانیان لە نیوان داروپەردوو و لەسەرماڵە وێرانەکان خوێند.
مێدیا فەلەستینییەکان وێنەگەلێکیان لە کەرتی غەززە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی جێژنی ڕەمەزان بڵاو کردەوە.
دانیشتووانی شاری غەززە نوێژی جێژنیان بە نێو مزگەوتی ئەلعمری کە لە هێرشە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل بەشگەلێکی ڕووخاوە، بە جەماعەت خوێند.
ئیسرائیل فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەرتی غەززەیان لە کاتی خوێندنی نوێژی جێژنی ڕەمەزان کردە ئامانجی هێرشی ئاسمانی.
دانیشتووانی غەززە لە یەکەم ڕۆژی جێژنی ڕەمەزان لەسەر مەزاری خزمەکانیان کە لە هێرشەکانی ئیسرائیل شەهید بوون، ئامادە بوون. منداڵانی فەلەستینیش بە وتنەوەی تەکبیر هاتنی جێژنی ڕەمەزانیان لە سەر شەقامە کاول کراوەکانی غەززە پیرۆز کرد.
Your Comment