بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدکازم ئالی سادق باڵوێزی ئێران لە عێراق بە ئاماژە بە لەخۆگرتنی چوار دۆسیەیی نامەکەی ترامپ و لەوان دۆسیەی ناڤۆکی و مووشەکگەلی بالستیکی، بەرخۆدان و هەڵوەشانەوەی گرووپەکانی وەک حەشدی شەعبی، ڕایگەیاند: ترامپ لە نامەکەیدا داوای هەڵوەشانەوە یان ئاوێتەبوونی حەشدی شەعبی کردووە، کە ئەمە نامومکینە و دەروەستی بە ئێرانەوە نییە.
ناوبراو جەختیشی کرد: ئێمە تەنیا لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی دانوستان دەکەین و قسە لە مووشەکی بالستیکی ناکەین و پرسەکانی تریش هیچ دەروەستی بە ئێمە یان لایەنی ئێرانی یان بەرەکانی بەرخۆدانەوە نییە.
Your Comment