AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٥ ٢٠:٤٠

ئەمریکا ڕایگەیاند ئێران بە دوای چەکی ئەتۆمیەوە نییە

ئەمریکا ڕایگەیاند ئێران بە دوای چەکی ئەتۆمیەوە نییە

کۆمەڵگەی هەواڵگریی ئەمریکا لە ڕاپۆرتە نوێیەکەیدا دانی بەوەدا نا کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەدوای دروستکردنی چەکی ئەتۆمیدا نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵگەی هەواڵگریی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵی 2025 دانی بەوەدا ناوە کە ئێران بەدوای دروستکردنی چەکی ئەتۆمیەوە نییە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆمەڵگەی هەواڵگری ئەمریکا هێشتا هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکەن کە ئێران چەکی ئەتۆمی دروست ناکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "رێبەری ئێران ڕێگەی بە بەرنامەی چەکی ئەتۆمی نەداوە".

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە "ڕووسیا مانگێکی دەستکردی نوێ دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی هەیە کە دەکرێت لێکەوتەی وێرانکەری بۆ ئەمریکا و جیهان هەبێت".

ئەم ڕاپۆرتەی کۆمەڵگەی هەواڵگریی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ئێران چەندین جار جەختی لەسەر ئاشتیانە بوونی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کردووەتەوە.

News ID 54401

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha