بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فرناندۆ ئاریاس، بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی بەیاننامەیەکی بە بۆنەی ساڵڕۆژی هێرشی کیمیایی ڕژێمی سەدام حسێن بۆ سەر هەڵەبجە لە ساڵی1988 بڵاو کردەوە.
لە ئەو پەیامەدا هاتووە:
هەموو ساڵێک لە ئاوەها ڕۆژێکدا ، بە ڕێزەوە یادی قوربانیانی هێرشەکەی هەڵەبجە بەرز رادەگرین.
ئەمڕۆ هەلێکە بۆ ئاوڕدانەوە بە هەوڵە بەکۆمەڵەکانی خۆمان کە دڵنیا بینەوە کە ئاوەها جەنایەتێک لە هیچ شوێنێکی جیهان دووپات نەبێتەوە.
ئێمە لە جوونی 2023، سەرجەم هومارە ڕاگەیێندراوەکان چەکی کیمیاییمان لەناو برد. ئەوە دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتییە.
بەداخەوە، لە ساڵانی دواییدا قوربانیانی زیاتری هێرشە کیمیاییەکان لە هەموو جیهانمان بینیوە.
کاردانەوەی ڕێکخراوەکەی ئێمە بە بەکارهێنانی ئەو چەکانە ئەبێ وەکوو هۆکارێکی پەشیمانکەرەوە بۆ کەسانێک بێت کە دەیانەوێت چەکی کیمیایی بۆ ئامانجی ڕووخێنەر بەکار بهێنن.
واکنش سازمان ما به استفاده از این سلاحها باید بهعنوان عاملی بازدارنده برای کسانی باشد که قصد دستیابی و استفاده از مواد شیمیایی برای اهداف مخرب را دارند.
لە ساڵی 2025 و ساڵانی داهاتوو ئێمە هەوڵی خۆمان بۆ گەیشتن بە جیهانێکی بێ چەکی کیمیایی درێژە دەدەین.
شیاوی ئەوەیە کە بۆ بەرزڕاگرتنی قوربانیانی هێرشە کیمیاییەکەی هەڵەبجە، هەوڵی زیاتر لە ئەو بارەوە بدەین.
Your Comment