بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
نێچیرڤان بارزانی داوای کرد کە حكومه‌تی عێراق ڕێكاره‌كانى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بكات.
وتیشی: پێویسته كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌وڵه‌كانی بۆ دڵنیابوون له دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه له هه‌ر شوێنێكی جیهان، به‌رده‌وام بێت.
نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ (16ی 3ی 2025) له ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ڕایگه‌یاند، "كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا تاوانێك نه‌بوو، به‌ڵكوو به‌شێكی خه‌مناك بو له زنجیره‌یه‌ك تاوان و جینۆساید كه ئامانجیان نه‌هێشتنى گه‌لی كوردستان بوو، گه‌لێك كه ته‌نها تاوانی، داواكردنی مافی ڕه‌وای خۆی بو له ژیان و ئازادی، هه‌ڵه‌بجه بووه هێمایه‌كی جیهانی بۆ سته‌ملێكراویى گه‌له‌كه‌مان و شایه‌تحاڵێك بۆ دڕنده‌ییی ئه‌و تاوانانه‌ی دژی ئه‌نجام دران.
وەیشی: ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌رییه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌بوایه، ئه‌م كاره‌ساته به ته‌نیا به‌س بوو بۆ داننان به هه‌موو مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستاندا.
نێچیرڤان بارزانی داوا ده‌كات حكومه‌تی عێراق ڕێكاره‌كانى به‌پارێزگابونى هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بكات، پێویسته كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تییش له هه‌وڵه‌كانی بۆ دڵنیابون له دوباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه له هه‌ر شوێنێكی جیهان، به‌رده‌وام بێت.
Your Comment