AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٠ ٢٢:٠٨

لێدوانی دوژمنکارانەی هاکان فیدان دژی ئێران

لێدوانی دوژمنکارانەی هاکان فیدان دژی ئێران

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە هەڵوێستێکی دوژمنکارانەدا، پاگەندەگەلێکی لە دژی ئێران و سیاسەتی دەرەوەیی دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ کەناڵی "الجزیرە" لە وەڵامی پرسیار لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران هەمبەر بە سووریا، وتی: سیاسەتی ئێران هەمبەر بە سووریا هەڵە بوو، چونکە ئەگەر ئێوە بتانەوێ بە پاڵپشتیی گرووپێک لە ناوخۆی وڵاتێکدا ئاژاوە بنێنەوە، وڵاتانێکی تر هەن کە دەتوانن ئێوە بە پاڵپشتیی هەندێک لە گرووپەکان ئازار بدەن.

وتیشی: ئەو سەرچاوە و توانستانەی ئێران هەیەتی، دیترانیش هەیانە و ئەگەر بتانەوێ کەس بەرد نەگرێتە یانەی شووشەییتان، نابێ بەرد بگرنە ماڵی دیتران.

ناوبراو لە درێژەی پاگەندەکانی بە داکۆکی لە زەروورەتی تەرکیزی وڵاتان لە سەر هاوکاری، پێکەوەژیانی دۆستانە و تۆکمەی ئاسایشی ناوچە، زیادی کرد: ئێران بۆ پاراستنی پێگەی لە عێراق و سووریا، بەهایەکی زیاتر لە دەسکەوتەکانی دا و لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە وانەیەکی گەورەی وەرگرت.

News ID 54164

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha