بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕیوڕەسمی ڕوونوێنی لە کتێبی "ڕێزەێ ڕاز؛ گوڵبژێری شێعرە کوردییەکانی میرزا ڕەوزان کەمەری زەنگەنە" کە کۆکردنەوە و پێداچوونەوەی زاهر سارایی، هەر کام لە ڕەخنەگران عەلیڕەزا شۆهانی، حەبیبوڵڵا بەخشوودە، ئارەش پالیزیان و حەسەن ئەفشار ئەو بەرهەمەیان لە گۆشەنیگای جۆراوجۆری زمانی و ناوەڕۆکەوە خستە بەرباس و لێکدانەوە.
لە کۆتایی دانیشتنەکەشدا، زاهر سارایی وەک نووسەر و کۆکەرەوە و لێکدەرەوەی ئەم بەرهەمە ئەدەبییە، سەبارەت بە شاعیر، شێعر و زمانی ئەدەبی گۆرانی وتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
Your Comment