AP ١٤٠٤ گوڵان ١٢ ١٠:١٥

ئاژاوە لە ئەشرەفیە سەحنایا؛ جۆلانی سووریا بەرەو شەڕی تایفی دەبات؟

ئاژاوە لە ئەشرەفیە سەحنایا؛ جۆلانی سووریا بەرەو شەڕی تایفی دەبات؟

ئەبو محەمەد جۆلانی دوای دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی ، بە ڕێکخستنی ئاژاوەیەکی گوماناوی هەوڵ دەدات بە چەک دزەی خۆی لە ناوچە باشوورییەکانی سووریا پەرە پێبدات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دوای سەرکوتی خوێناوی هاووڵاتیانی عەلەوی لەلایەن تیرۆریستە تەکفیری و سەلەفییەکانی ژێر دەسەڵاتی جۆلانییەوە، ئێستا پرسی پیلان و خوێنڕشتنی ئێتنیکی درۆزییەکان لە ئارادایە. لە حاڵێکدا کە هەفتەی ڕابردوو ئەبو محمەمەد جۆلانی لە دیدار لەگەڵ کوری میلز و مارلین ستاتزمن نوێنەری کۆماری خوازی ئەمریکا هەوڵی دا تا کەسایەتیەکی دیمۆکراتیک و ئاشتیخواز لەگەڵ ئیسرائیل لە خۆی نیشان بدات. ئێستاش بە ڕێکخستنی ئاژاوەیەکی گوماناوی دەیەوێت ئاستی دزەی خۆی بە زۆری چەک بەرەو باشوور پەرەپێبدات.

بە پێچەوانەی ئەو شتەی کە مێدیا عەرەبی و ئەورووپییەکان لە حکومەتی تازە دامەزراوی دیمەشق نیشانی دەدەن وادیارە کە تیرۆریستەکانی دوێنێ تەنیا جلەکانیان گۆڕیوە و بە هەمان مێشک و هزرەوە هەمان ڕێگا درێژە دەدەن، پێکدادانەکانی ئەشرەفیە سەحنایا بەڵگەیەک لە هەمان بارەوەیە.

چیرۆکەکە لە کوێوە دەستی پێکرد؟

ڕۆژی سێشەممە 29 ی ئاپی 2025 هێزەکانی ژێر کۆنترۆڵی جۆلانی پاگەندەیان کرد کە کەسێکی درۆزی بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی دەنگی سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام کردووە. تەنیا چەند کاتژمیر دوای ئەو پاگەندە کۆمەڵێک لە هێزەکانی جۆلانی هێرشیان کردە سەر ناوچە ئەشرەفیە سەحنایا و هەوڵی پێکدادان لەگەڵ دانیشتووانی خۆجەییان دا و بە پێی ڕاپۆرتەکان لە ئەو پێکدادانە نزیک بە 9 کەس کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە. دوای چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ئەو ناوچە شێخ یوسف جربو، ڕێبەری ئایینی درۆزیەکان وێڕای ڕەت کردنەوەی ئەو پاگەندە، وتی کە ئەگەریش ئەو گرتە ڕاست بێت، قسەی چەند کەس بووە و هەڵوێستی کۆمەڵگای درۆزییەکان ئەوە نییە.

نتانیاهۆ لە خەونی گەورە کردنەوەی وڵات

لە یەکەم کاتژمێرەکانی ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، بەرپرسانی ئیسرائیل، بەتایبەتی نتانیاهۆ، ساعەر و کاتس لە پێگەی پاڵپشتی لە کەمینە سووریەکان وەکوو درۆزییەکان و کوردەکان دەردەکەون. ئەوان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەی جیاواز پاگەندەیان کردووە کە هەندێک گرووپ دەیانەوێت بە کۆمەڵکوژی کەمینە سوورییەکان، جۆرێک حکومەتی دژە ئیسرائیل لە دیمەشق ڕێکبخەن. ئەو پاگەندە بێ بنەما لە حاڵیکدا دێتە ئاراوە کە زۆربەی کارناسان پێیان وایە کە بەزینی ئەسەد پڕۆژەی هاوبەشی ئەمریکا، ئیسرائیل ، تورکیا و ئوردن بووە.


چوار مانگە کە ئەرتەشی ئیسرائیل بە بیانووی پاڵپشتی لە درۆزییەکان چووەتە باشووری سووریا و هێزەکانی جۆلانی کردووەتە ئامانجی هێرشی زەوینی و ئاسمانی و هەر لەم دواییەدا 3 زایۆنی لە ئەو پێکدادانە کوژراون.

پێی شەلی حکومەتی جۆلانی


تەنیا چەند خولەک دوای چوونە دەرەوەی ئەسەد لە سووریا، نتانیاهۆ بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند کە ڕێککەوتننامەی 1974 چووەتە دەرەوە. لە ناوبردنی بەستێن و جیهازاتی بەرگری سووریا و داگیر کردنی بەشێک لە خاکی ئەو وڵاتە لەلاین ئیسرائیلەوە بووە هۆی ئەوەی کە پاڵەوانی پووچی حەلەب بە بڵاو کردنەوەی گفتوگۆی جیاواز پاگەندە بکات کە سووریای نوێ چی دیکە سەرچاوەیەک لە دژی سووریا نییە. تەنانەت پاگەندەشی کردووە کە ئێران و ئیسرائیل لە سەروبەندی شەڕێک لە سووریا بوون بەڵام هەوڵەکەی ئەو بووەتە هۆی ئەوەی کە ئاسایشی ئیسرائیل بپارێزرێت.

ئێستا جۆلانی لە حاڵێکدا لەسەر دەسەلاتە کە نەک هەر مەترسی جودا بوونەوەی باشووری سووریا زیاتر لە رابردوو هەڕەشەی لەسەرە، بەڵکوو ئەگەری دەسپێکی شەڕی ئێتنیکی زیاتر لە ڕابردوو هەیە. ڕاستی ئەوەیە کە هێزەکانی ژێر کۆنترۆڵی جۆلانی بۆ ماوەیەکی زۆر ڕاهێنانی ڕق و قین و تەکفیر و شەڕیان کردووە و بەس بە لێدانی کراوات ناتوانن شێوەی دەسەڵاتداری فێر ببن. لە ئاوەها دۆخێکدا داهاتوویەکی ڕوون بۆ تیرۆریستەکانی سووریا نابینرێت و بەزوویی سووریا دەچێتە نێو قەیرانێکی گشت گیرەوە.

دواقسە

جۆلانی کە خۆی بە پشت بەستن بە چەکی نایاسایی توانی حکومەتی یاسایی سووریا بگۆڕێت، ئێستا بەداوای چەک داماڵینی کەمینە کەمینەکانە. لە بەرانبەردا درۆزییەکان، کوردەکان و عەلەوییەکان پێیان وایە حکومەتی نوێی دیمەشق نەیتوانیوە ئەوان لە بەرانبەر هێزە دژبەرەکان و هەڕەشەی تەکفیرییەکان بپارێزێت. هەر بۆیە ئەوان هۆکارێک بۆ رادەست کردنی چەک بە حکومەتی دۆلانی نابینن.

لە ئاوەها دۆخێکدا زایۆنییەکان خۆشحاڵ لە کوشتنی خەڵکی غەززە، بەدوای ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتن لە دۆخی سووریا و داگیر کردنی بەرزاییەکانی حرمون، بەشگەلێک لە پارێزگای قونەیترە و سوەیدان. لۆژیکی ستراتیژیک وا حوکم دەکات کە جۆلانی بۆ رزگار بوون لە ئەو دۆخە لە جیاتی درێژ کردنەوەی دەست لە بەردەم نوێنەرانی کونگرە یان نیشان دانی گڵۆپی کەسک بۆ تەڤل بوون بە پەیمانی ئابراهام، ئەبێ بەدوای هێزێکەوە بێت.

ئەو هێزە بەدڵنیاییەوە ناتوانێت تورکیا بێت، چونکوو ئەنقەرە وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ناتۆ و هاوبەشی ئەمنیەتی ئیسرائیل نایەوێت لەگەڵ نتانیاهۆ بەرەوڕوو ببێتەوە. سووریا بۆ پاراستنی سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکەکەی چارەیەکی جگە لە گەڕانەوە بۆ داوێنی بەرخۆدان نییە و سەرەنج نەدان بە راستییە مێژووییەکان دەتوانێت لێکەوتەی ناخۆش و پەشیمان کەرەوەی بۆ ئەو وڵاتە بەدواوە بێت.

News ID 54866

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha