AP ١٤٠٤ گوڵان ١٤ ٢٠:٢١

دۆستی دێرینەی ترامپ بەرپرسی دۆسیەی ئێران دەمێنێتەوە

دۆستی دێرینەی ترامپ بەرپرسی دۆسیەی ئێران دەمێنێتەوە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە: سەرەڕای ئەوەی کە مارکۆ ڕوبیو وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی؛ هەڵبژێردرا، بەڵام دۆستی دێرینی ترامپ، ستیڤ ویتکاف، تا ئێستاش بەرپرسی دانوستان لەگەڵ ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، بە دانانی مارکۆ ڕوبیو وەک ڕاوێژکاری باڵای سیاسەتی دەرەوەی کۆشکی سپی (لە جێگرەوەی مایک واڵتز ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا)، جگە لە کاری سەرەکی ڕۆژانەی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئێستا سەرقاڵی جێبەجێکردنی کارنامەکانی ناو کۆشکی سپیش دەبێت.

بەگوێرەی ئەو میدیایە ئەمریکییە، ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆستی دێرینی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ستیڤ ویتکاف، وەک سەرۆکی دانوستانکار دەمێنێتەوە و بەرپرسیارە لە دانوستانەکانی پەیوەست بە کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا و غەززە.

هەروەها گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران (لە دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی سزاکاندا.

News ID 54897

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha