AP ١٤٠٤ گوڵان ١٤ ١٨:٠٣

"وتەکان و نوکتەکان" لە سەقز ڕوونوێنی کرا

"وتەکان و نوکتەکان" لە سەقز ڕوونوێنی کرا

بەرگی دووەمی کتێبی "وتەکان و نوکتەکان" لە نووسینی مامۆستا عێرفان ساحیبی بە بەشداریی تاقمێک لە هونەرمەندان و لایەنگرانی ئەدەبیات هاوکاتی بەڕیوەچوونی پیشانگای کتێبی سەقز لە کتێبخانەی گشتیی ئەو شارە ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕیوڕەسمی ڕوونوێنی‌کرانی بەرگی دووەمی کتێبی "وتەکان و نوکتەکان"، عێرفان ساحیبی نووسەری ئەم بەرهەمە ئۆتۆبیۆگرافیکە ڕایگەیاند: ئەو وتە و نوکتە و یادەوەرییانەی لەم کتێبەدا هاتوون، بەرهەمی گوڵچنیی میراتی فەرهەنگیی گەورەکانن کە لە تەمەنی درێژی خۆمدا ئەزموونم کردوون و فێریان بووم و بۆ بەرەکانی داهاتووم پاشکەوت و تۆمار کردوون.

لەو ڕێوڕەسمەدا هەروەها فاتح مەهدەوی لە پێشەنگانی فەرهەنگی و ئیدیتکاری ئەم کتێبە، لە لایە خۆیەوە باسی لە چالاکی فەرهەنگیی نزیکەی 6 دەیەی نووسەر کرد و وتی: گەشەی فەرهەنگی ژێرخان و بەستێن‌سازی گەشەی هەمە لایەنەیە.

بەرگی دووەمی "وتەکان و نوکتەکان" لە دووتوێی 148 لاپەڕە و لە لایەن بڵاوگەی زانکۆ و بە زمانی فارسی ئاراستە کراوە.

News ID 54894

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha