AP ١٤٠٤ گوڵان ١٤ ١٧:٢٤

سەرلەشکەر سەلامی: سپا یەک هەنگاو پاشەکشێ ناکات

سەرلەشکەر سەلامی: سپا یەک هەنگاو پاشەکشێ ناکات

دەرماندەی گشتیی سپا وتی: سپا هیچکات لە بەرامبەر دومنانی پاشەکشێ ناکات و بەردەوام بەرەو پێش هەنگاوی ناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەلامی فەرماندەی گشتیی سپا لە وتاردانی لە ڕیوڕەسمی ڕۆژی مامۆستا، وتی: سپا درەختی پاکژییە و بنچی قووڵی لە باوەڕ و ئیمانی پاسداراندا هەیە، هەر بۆیە هەمیشە دەبێ خاوەن زەینێکی چالاک، نوێخواز و داهێنەر بێت، بۆوەی بتوانێ گۆڕانکارییە سروشتییەکان بە باشی فام بکات.

فەرماندەی گشتیی سپا بە ئاماژە بەوەی کە سپا دەبێ توانای پێوشوێن‌گرتنی قووڵترین ئەندێشەکانی دوژمنی هەبێت، بۆوەی بەسەریدا زاڵ بێت و هەنگاوە دواترەکانی دوژمن پێشبینی بکات، جەختی کرد: سپا هیچکات لە بەرامبەر دومنانی پاشەکشێ ناکات و بەردەوام بەرەو پێش هەنگاوی ناوە.

سەردار سەلامی وتیشی: ئێمە بەرەوڕووی دوژمنانێکین کە لە ناوەڕۆکدا لاوازن و لە دەرەوە دەوڵەمەندن بە پێکهاتە و جیهازاتی مۆدێڕن. کەچی ئێمە کەرەسە و جیاهازاتەکانمان بە پێی بەڵێنی خودایی چێ دەکەین و پشتیان پێ نابەستین.

News ID 54893

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha