AP ١٤٠٤ گوڵان ١٤ ١١:٥٨

ڕێبەری ئێران: ئۆممەتی ئیسلامی یەکگرتوو بایە ڕووداوەکانی غەزە و یەمەن ڕووی نەدەدا

ڕێبەری ئێران: ئۆممەتی ئیسلامی یەکگرتوو بایە ڕووداوەکانی غەزە و یەمەن ڕووی نەدەدا

ڕێبەری ئێران جەختیان کرد: حەج فەرزێکە لەوانەیە بڵێین تەنیا فەرزێکە کە شێوە و ڕواڵەت و پێکهاتەیەک سەداسەد سیاسی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاربەدەستانی حەج و کۆمەڵیک لە زیارەتکارانی بەیتولحەرام لەگەڵ ڕێبەری ئێران لە حسێنییەی ئیمام خومەینی دیداریان کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەو دیدارەدا وتیان: فەرزی حەج فەرزێکە لەوانەیە بڵێین تەنیا فەرزێکە کە شێوە و ڕواڵەت و پێکهاتەکەی سەداسەد سیاسییە. کۆ کردنەوەی خەڵک لە یەک شوێن و یەک کاتدا ئەویش هەموو ساڵێک، ئەوە چیە؟ کۆبوونەوەی خەڵک، چییەتی ئەو کارە کارێکی سیاسییە.

هەروەها وتیان: کەواتە حەج بە پێچەوانەی هەوڵ و قسە و هەڵسوکەوتی هەندێک کەس کە خەوشداری دەکەنەوە چییەتییەکی سیاسی هەیە

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گیانبەخت کردوانی ڕووداوەکەی بەندەر عەباس

ڕێبەری ئێران لە ئەو دیدارەدا بە وتنی ئەوەی کە بە پێویستی دەزانم جارێکی دیکە ئاماژە بکەمە سەر ڕووداوەکەی بەندەر عەباس و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گیان بەختکردووانبکەم، وتیان: بەڕاستی ڕووداوێکی تاڵ بوو بۆ هەموومان. ڕووداوی جۆراوجۆر ئەگەری ڕوودانیان هەیە وەکوو بوومەلەرزە، ئاگرکەوتنەوە، ڕووخان، بەئەنقەست، نائەنقەست هەموو جۆرە ڕووداوێک ئەگەری ڕوودانی هەیە، قەرەبوو دەکێتەوە.

هەروەها ئاماژەیان دا: سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گیان بەختکردووان دەکەین و هیوای سەبریان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

هیچ بەرژەوەندییەک بۆ ئۆمەتی ئیسلامی سەرتر لە یەکگرتوویی نییە


ڕێبەری ئێران لە ئەو دیدارەدا وتیان: کۆبوونەوەی حەج بۆ بەرژوەندی مرۆڤەکانە و هیچ بەرژەوەندیەکیش بۆ ئۆمەتی ئیسلامی سەرتر لە یەکگرتوویی نییە. ئەگەر ئۆمەتی ئیسلامی یەکگرتوو بن، پرسەکانی فەلەستین و غەززە ڕوو نادات و یەمەن بەو شێوەی ناکەوێتە ژێر گوشارەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: کاتێک ئێمە لێک جوداین، ئیستعماری ئەمریکا جۆرێک، ئیسڕائیل جۆرێک، هەندێک وڵاتی ئەوروپی و نائەورووپی جۆرێک، بەرژەوەندی خۆیان دەخەنە پێش بەرژەوەندی گەلانی دیکە؛ دەبێتە نموونە غەززە و ئەو وڵاتانەی کە لە ژێر گوشاری ئەوانن.

ڕێبەری ئێران زیادیان کرد: کاتێک یەکگرتوویی هەبێت ئاسایشیش دێت، کاتێک یەکگرتوویی ببێت پێشکەوتنیش دێت، بەو جۆرە دەتوانین بۆشاییەکانی یەکتر پڕ بکەینەوە . هەمووان لە یەکتر کەڵکوەردەگرن و دەبنە یارمەتیدەری یەکتر،ئەوە بەرژەوەندی «لیشهدوا منافع لهم» ە. بەو چاوەوە چاو لە حەج بکەن.

News ID 54890

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha