AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٣٠ ١٣:٣١

250 ڕێکخراوەی جیهان داوای گەمارۆدانی حکوومەتێک دەکەن

250 ڕێکخراوەی جیهان داوای گەمارۆدانی حکوومەتێک دەکەن

زیاتر لە 250 ڕێکخراوی ناحکومی نێودەوڵەتی (NGO) داواکارییەکیان واژۆ کرد کە تێیدا داوای ڕاگرتنی گواستنەوەی چەکی سەربازی بۆ ڕژێمی زایۆنیستییان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاتر لە 250 ڕێکخراوی ناحکومی نێودەوڵەتی (NGO) داواکارییەکیان واژۆ کرد کە تێیدا داوای ڕاگرتنی گواستنەوەی چەکی سەربازی بۆ ڕژێمی زایۆنیستییان کرد.

لە بەیاننامەکەی ئەم ڕێکخراوە ناحکومییە نێودەوڵەتیانەدا هاتووە: داوا لەو حکومەتانە دەکەین کە فڕۆکەی ئێف-35 بەرهەمدەهێنن، گواستنەوەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕابگرن.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: ناسکی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە جەخت لەسەر پێویستی ڕاگرتنی هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرائیل دەکاتەوە و گرنگی ئەم بابەتەی زیاتر کردووە.

ئەم بەیاننامەیە لە هەلومەرجێکدا بڵاوکرایەوە کە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەم دواییانەدا بارێکی 1800 بۆمبی MK84ی یەک تەنی بۆ ناوچە داگیرکراوەکان گواستەوە.

News ID 54033

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha