AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٥ ١٧:٥٦

ئایا ڕووسیا و ئەمریکا لە سووریا دەکشێنەوە

ئایا ڕووسیا و ئەمریکا لە سووریا دەکشێنەوە

بە کەمبوونەوەی دەسەڵاتی سەربازیی ڕووسیا لە سووریا، ئەگەری ئەوە هەیە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بڕیاری کشانەوەی سەربازی لە سووریا بدات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: بیزینس ئیسنایدێر لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە ئەگەری مانەوەی ئەمریکا لە سووریا پاش دابەزینی پێگەی ڕووسیا لەو وڵاتەدا، بەڵام لە کاتێکدا کە بە گوێرەی کارناسانی سووریا، "ڕووسیا بەدوای پاراستنی پێگەی لە سووریایە"، هەڵوێستی ئەمریکا چ دەبێت؟

لەگەڵ ڕووخانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد لە 2024 و هاتنە سەرکاری گرووپی تەحریرولشام گۆڕانکارییەکی گەورە لە باڵانسی هێز لە سووریادا ساز بوو و هاوکات شوێن‌پێی ڕووسیا و وڵاتانی هاوڕێی مسکۆ لە سووریادا لق بوو.

ئینجا ئەگەرچی ئەو گرووپە لە ئێستادا خۆی بەدەسەڵاتداری سووریای دوای بەشار دەزانێت، بەڵام هێشتاش جێ جێی سووریا بەدەستی سوپا و هێزە جۆراوجۆرەکانە. بۆ وێنە سنوورە باکوورییەکان بەدەستی تورکیا و تیرۆریستانی سەر بە ئەنقەرەیە. سێ‌کوچکێنییەکی بەرین لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە کوردەکان و هێزەکانی سووریای دیموکراتیکی پاڵپشتکراوی ئەمریکایە؛ ناوچەیەکی پڕپیتی نەوتی و هاوکات شوێنی ئۆردووگای زیندانییەکانی داعشی. ئیسرائیلیش هاوکات بەشێکی بەرزاییەکانی گوڵانی داگیر کردووە.

هەر بۆیە ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریادا چ دەبێت؟

ئەمریکا لە ئێستادا 2000 هێزی سەربازیی لە سووریادا هەیە کە پاڵپشتی لە هەسەدە و هێزە کوردەکان لە بەرامبەر داعش دەکەن. هاوکات واشنتۆن بنکەی ستراتژیکی تەنەف لە باشووری سووریادا کۆنتڕۆڵ دەکا. بەوەشەوە مانەوەی ئەو هێزانە لە خەرمانەیەکی گوماندایە. چونکە پێنتاگۆن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە خەریکی ئامادەکردنی پلانی بەپەلە بۆ کشاندنەوەی هەموو هێزەکان لە سووریایە؛ هەڵبەت ئەگەر دۆناڵد ترامپ فەرمانی لەوجۆرە بدات.

نیکلاس هێراس بەڕیوەبەری باڵای ستراتژی و داهێنانی ڕێکخراوی نیۆلاینز، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: لە ئێستادا تەحریرولسام هەوڵی ڕازی‌کردنی ئەمریکا و ڕەخساندنی هەلومەرجی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەدات و ئەم بڕیارە دەتوانێ هاوپەیمانی ناوخۆیی هەسەدە لاواز بکات. چونکە ئەم هاوپەیمانییە تاقە ئاستەنگی بەردەم کۆنتڕۆڵی یەکجاریی سووریا لە لایەن تەحریرولشامە.

لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا وێڕای کۆنتڕۆڵی کێڵگە نەوتییەکانی سووریا، یارمەتی هێزە کوردەکان دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش. هاوکات ئەو هێزانە دەتوانن باڵی گوشاری ترامپ بن کە لە ئەگەری کشانەوەی بەپەلەی لە سووریا، سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا ئەو هەلەش لەدەست خۆی دەکات.

بۆیە جاشوا لێندیس بەڕیوەبەری ناوەندی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە زانکۆی ئۆکلاهاما ڕای وایە کە دەوڵەتی ترامپ هێزەکانی سەربازیی بۆ کورت‌خایەن لە سووریادا ڕادەگرێت و سیاسەتی هەنگاو بە هەنگاو بۆ کەمکردنەوەی گەمارۆکان لە دژی ئەحمەد شەرع دەگرێتە بەر، بەو مەرجەی کە ەدوڵەتی نوێی سووریا دەستووری نوێ تۆمار بکات و ببێتە دەوڵەتێک کە هەڕەشەی بۆ سەر دراوسێکانی نەبێت.

لەمناوە پرسی ناوچەگەلی بندەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک هەندێک باسەکان ئاڵۆزتر دەکات، چونکە کوردەکان زیندانگەلێک کە هەزاران تیرۆریستی داعشی لەخۆ گرتووە، دەپاریزن و بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە بەرەوڕووی پەلاماری پەیتا پەیتای تورکیا و تیرۆریستانی پاڵپشتکراوین.

بە چەشنێک کە ئارۆن لۆند، شرۆڤەکاری ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ئاژانسی توێژینەوەیی سوید، دەڵێ: ناوچەگەلی بندەستی کوردەکانی سووریا هەڵگری مەترسیگەلی سیاسیی ڕاستەقینەن کە پەیوەستە بە گەڕانەوەی تیرۆریستانی داعشی. ڕەنگە لەو سۆنگەوە بکرێ کە ترامپ ڕازی بە مانەوە لە سووریا بکەن.

ئیسرائیلیش بە پەرەدان بە داگیرکارییەکانی لە بەرزاییەکانی گوڵان و کردنەوەی بنکەی سەربازیی لە چیای هەرمەن، ئەو باوەڕەی خەملاندووە کە بە گوێرەی کارناسان، بە هۆی نامتمانەیی بە دەوڵەتی تەحریرولشام، مەحاڵە بەمزووانە لە خاکی سووریا بکشێتەوە.

ئینجا تەنیا دەسەڵاتێکی دەرەوەیی کە زۆرترین بەهرەی لە هەلومەرجی نوێی سووریا دەبات، تورکیایە و بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، بڕیارە ئەحمەد شەرع سەبارەت بە کردنەوەی بنکەگەلی سەربازیی تورکیا لە ناوچە بیابانییە ناوەندەکانی سووریادا لەگەڵ ئەنقەرە دانوستان بکات و ئەمەش واتە ئەوانیش بڕیار نییە بەمزووانە لە خاکی سووریا بکشێنەوە و بگرە بڕیارە خۆیان بە هاوبەشی دەسەڵاتی داهاتووی سووریا بزانن.

ئەوی دەمێنێتەوە ڕووسیایە کە زۆرترین زیانی لە هەلومەرجی نوێی سووریا دەبات. چونکە دیمەشق گرێبەستی بەڕیوەبەریی بنکەی دەریایی تەرتووسی لەگەڵ ڕووسیا هەڵوەشاندۆتەوە. هەر چەند وەزیری بەرگری سووریا بەڵێنی داوە کە لە داهاتوودا ڕێگە بە ڕووسیا دەدات ئەو بنکە و بنکەی ئاسمانی حەمیمیەم بپارێزێت، بەو مەرجەی کە ئەم بابەتە "سوود و قازانجی بۆ سووریا هەبێت".

بۆیە ئارۆند لۆند لای وایە کە "ڕووسیا هەموو هەوڵی بۆ پاراسستنی پێگەی خۆی لە سووریادا خستۆتە گەڕ و بەوەشەوە دەبێ چاوەروان بین، بزانین چۆن دەبێ و ڕەنگە ڕووسیا لە پێنج ساڵی داهاتوودا بەردەوام بێت لە گرتنە بندەستی تەرتووس و حەمیمیەم؛ بنکەگەلێک کە لە ساڵی 1971ـه‌وە لە بندەستی ڕووسیا بووە و مسکۆ لەوان بۆ پاڵپشتی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و هێزە ڕاسپاردەکانی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی نوێن و ئەفریقا کەڵکی وەردەگرت.

دیارە دەوڵەتی نوێی سووریا هیچ دۆستایەتییەکی لەگەڵ ڕووسەکاندا نییە و بەرپرسانبی تەحریرولشام لە پێناو پاراستنی پێگەی سیاسیی خۆیان، ناچارن لە دوورەپەرێزی لە ڕووسیا، چونکە هێزە ملیشیاکانیان بە هەمان زەندەی بێزاربوون لە بەشار ئەسەد، لە ڕووسیاش بێزارن.

News ID 53978

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha