بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کرێملین ڕایگەیاند کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەبوو محەممەد جۆلانی کردووە.
کرێملین ڕایگەیاند کە لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پووتین ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ یارمەتیدانی باشترکردنی دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە سووریا، لەوانەش لە ڕێگەی یارمەتییە مرۆییەکانەوە.
پووتین لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ جۆلانی جەختی لە هەڵوێستی ڕووسیا لە پاڵپشتیکردنی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە.