بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی هێزی چەکداریی ئێران لە میانەی سەردانی لە دوایین دەسکەوتەکانی ڕێکخراوی پیشەسازیی وەزارەتی بەرگری، وتی: گۆڕانکارییە بەرفراوانەکانی ئەم یەک دوو ساڵەی ڕابردوو لە وەزارەتی بەرگری، خۆی لە چەک و جیهازاتی بەرهەمهاتوودا کە بەشێکیان لە مەیداندا تاقیکراونەتەوە، نیشان داوە و بۆتە هۆی دەسباڵاتربوونی هێزی چەکداری لە شەڕە شیمانەییەکانی داهاتوودا.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە جیهازاتی وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەم لە باری خێرایی و زیرەکی و هەمیش ئیمکانی تۆڕتەوەربوونیان، هاوسەنگی شەڕەکانی ڕۆژی دنیایە، وتیشی: ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی توانستی دوژمنان چ لە شەڕی ئەلەکترۆنی، سایبێری و جیهازاتی گیراوەتە بەر.
Your Comment