AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٤ ١٥:٢٩

هەڵبژاردەی دەقی ئەدەبیی کلاسیک بڵاوکراوە

هەڵبژاردەی دەقی ئەدەبیی کلاسیک بڵاوکراوە

کتێبی "هەڵبژاردەی دەقی ئەدەبیی کلاسیک(کوردیی ناوەندی)"، بە ڕاڤە و لێکدانەوەی دوکتۆر یەدوڵڵا پاشابادی لە لایەن پەخشانگای زانکۆی کوردستان چاپ و بڵاوکرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "هەڵبژاردەی دەقی ئەدەبیی کلاسیک(کوردیی ناوەندی)"، بە ڕاڤە و لێکدانەوەی دوکتۆر یەدوڵڵا پاشابادی، پرۆفیسۆری یاریدەدەری زمان و ئەدەبی کوردیی زانکۆی کوردستان و بەپێداچوونەوەی نەجمەدین براخاسی لە لایەن پەخشانگای زانکۆی کوردستان چاپ و بڵاوکرایەوە.

ئەم کتێبە هەڵبژاردەیەکە لە دەقە ئەدەبییەکانی وێژەی کلاسیکی کوردیی ناوەندی لە دووتوێی ٣٨٦ لاپەڕەی قەوارەی وەزیری، کە لە ١٦ وانە پێکهاتووە و ئاوردانەوەیەکە بەسەر شیعر و پەخشانی کوردی لە نێوان ساڵانی ١٧٨٢ هەتا ١٩٢٥دا.

News ID 53955

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha