بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عوسمان گوڵپى وته‌بێژى خێمه‌ى مانگرتوان له‌ڕێگه‌ى چاوه‌ڕوان مه‌حمود په‌یامنێرى شارپرێس له‌سلێمانى‌و له‌ناو خێمه‌كه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه.
عوسمان گوڵپی ڕایگه‌یاند، "له‌ناو سۆشیال میدیا ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه گوایه یه‌كێك له‌مانگرتوان گیانى له‌ده‌ستداوه".
وتیشى:"هیچ مانگرێك گیانى له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵام به‌ڕاستى ته‌ندروستیان زۆر خراپه‌و تادێت به‌ره‌و خراپى زیاتریش ده‌چێت، چونكه كاریگه‌رى ئه‌و ماوه زۆره‌ى مانگرتن له‌خواردن‌و خواردنه‌وه، كاریكردوه‌ته‌سه‌ر ته‌ندروستیان".
ئه‌وه‌شى وت:"بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵانه نابه‌رپرسیارانه‌ن، ئه‌وكه‌سانه بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه ناكه‌ن، بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه چه‌نده خێزانه‌كانیان ده‌خاته چ دۆخێكه‌وه".
ئاشكراشیكرد، "دواى ئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆریان بڕیاریاندا چاره‌سه‌ره پزیشكیه‌كان ڕه‌تبكه‌نه‌وه، له‌سه‌ر داوا‌و تكاى زۆرێك له‌دڵسۆزان، له‌مڕۆوه مانگرتوان چاره‌سه‌ره پزیشكیه‌كان وه‌رده‌گرن."
Your Comment