بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران وەک ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵیش لە ساڵڕۆژی بەیعەتی مێژوویی هۆمافەران (هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران )لە ڕۆژی 19ی ڕێبەندانی ساڵی 1357ی لەگەڵ ئیمام خومەینی، چوونە دیداری ڕێبەری ئێران.
ڕێبەری باڵای وڵات جەختیان کرد: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا زیرەکانە و ژیرانە و شەرەفمەندانە نییە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات نییە.
وتیشیان: هۆکارەکەی؟ ئەزموون! / لە ساڵانی نەوەدەکاندا نزیکەی دوو ساڵ لەگەڵ ئەمریکا و چەند وڵاتێک دانوستاندنمان کرد، پەیماننامەیەک دروست بوو، بەڵام ئەمریکییەکان کاریان لەسەر ئەو پەیماننامەیە نەکرد و کەسی دەسەڵاتداریش پەیمانەکەی دڕاند و کارێکی نەکرد.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەم دیدارەدا وتیان: یەکەم: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات نییە. پێویستە بە دروستی لەم بابەتە تێبگەین؛ مەهێڵن وا پیشانمان بدەن کە ئەگەر لەگەڵ ئەو حکومەتە لەسەر مێزی دانوستان دابنیشین ئەم کێشەیە یان ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت. نەخێر؛ هیچ کێشەیەک بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا چارەسەر نابێت. هۆکارەکەی؟ ئەزموون!
پێش هاتنی ئەو کەسانەی ئەم پەیماننامەیەیان لەگەڵدا بەسترابوو، پەیمانەکەیان جێبەجێ نەکرد. مەبەست لەو پەیماننامەیە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا بوو، بەڵام سزاکانی ئەمریکا هەڵنەگیرا. سزاکانی ئەمریکا هەڵنەگیرا! ئەم پەیماننامەیە بەرهەمی ئەو دانوستانانە بوو کە دوو ساڵی خایاند - کەم تا زۆر.
ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان لەوە کردەوە: باشە ئەمە ئەزموونێکە. با سوود لەم ئەزموونە وەربگرین. ئێمە ئیمتیازمان دا، دانوستانمان کرد، سازشمان کرد، بەڵام ئەو ئەنجامەمان بەدەست نەهێنا کە مەبەستمان بوو. لایەنی بەرامبەر هەمان ئەم پەیماننامەیەی تێکدا و پێشێلی کرد و دڕاندی، بە هەموو کەموکوڕییەکانیەوە. نابێت دانوستان لەگەڵ حکومەتێکی لەو جۆرەدا بکرێت، دانوستان ژیرانە نییە، زیرەکانە نییە، شەرەفمەند نییە.
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لە دیدارێکیدا لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی و هێزی بەرگری ئاسمانی، ڕایانگەیاند: ئەمریکییەکان دانیشتوون، نەخشەی جیهان لەسەر کاغەز دەگۆڕن. بێگومان تەنها لەسەر کاغەزە، هیچ واقیعێکی نییە. هەروەها باسی ئێمە دەکەن هەڕەشەمان لێدەکەن. ئەگەر هەڕەشەیان لێکردین، ئێمەش هەڕەشەیان لێدەکەین. ئەگەر ئەو هەڕەشەیه ئەنجام بدەن، ئێمه هەڕەشه که جێبەجێ دەکەین. ئەگەر هێرش بکەنە سەر ئاسایشی میللەتەکەمان، ئێمەش بێ دوودڵی هێرش دەکەینە سەر ئاسایشی ئەوان.
ڕێبەری وتیان: بێگومان ئێمە لە ناوخۆی وڵاتدا کێشەمان هەیە؛ کەس نکۆڵی لە بوونی کێشە ناکات. لە ڕووی بژێوی ژیانەوە، هەموو چین و توێژەکان هەندێک کێشەیان هەیە، بەڵام ئەوەی چارەسەری ئەم کێشانە دەکات فاکتەری ناوخۆییە.
Your Comment