AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٧ ١٧:٠٩

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران: دیداری پزشکیان و ترامپ لە بەرنامەی کۆماری ئیسلامیدا نییە

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران: دیداری پزشکیان و ترامپ لە بەرنامەی کۆماری ئیسلامیدا نییە

سەبارەت به ئەگەری کۆبوونەوەی ترامپ و سەرۆک کۆماری ئێران، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار وتی: ئەمڕۆ ئەم دیداره له بەرنامەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا نییه .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد ڕەزا عارف لەبارەی ئەگەری دیداری پزشکیان و ترامپ وتی: ئەمڕۆ ئەم دیداره له بەرنامەی کاری کۆماری ئیسلامی ئێراندا نییه بەڵام ئەگەری هەیە دوو مرۆڤ هەر چاویان بە یەک بکەوێت.

وتیشی: ستراتیژییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشه یەکگرتوو بوون و سەبارەت به چالاکی ئەتۆمیش، پێمان وایه هەموو وڵاتان پێویسته کەڵک لە چالاکی ئەتۆمی بە شێوەی ئاشتیانە ببەن.

زیادیشی کرد: سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی ڕێبەری باڵای ئێران فەتوای داوە کە چەکی ئەتۆمی قەدەغە و حەرامە.

عارف وتی: ستراتیجی هەمیشەیی ئێران ئەوەیە کە ئێمە خەریکی چەکی ئەتۆمی نابین، بەڵکوو چالاکییەکانمان لە بوارە تەکنەلۆژییە بەرزەکاندا بەڕێوەدەبەین.

News ID 53877

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha