بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش دواکەوتنی چەند کاتژمێرە بە هۆی کارشكێنیی زایۆنییەکان، ئەسیرانی فەلەستینی ئازاد کران.
میدیاگەلی فەلەستینی لەوبارەیەوە بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک لە ئۆتۆمبیلەکانی هەڵگری 110 ئەسیری فەلەستینی کە لە زیندانی عوفەر دێنە دەرێ، ڕایانگەیاند کە پاش چەند کاتژمێر دواکەوتنی ئازادی ئەسیرانی فەلەستینی بە هۆی کارشكێنیی زایۆنییەکان، پڕۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی ئەسیرانی فەلەستینی و زایۆنی بە چاودێریی خاچی سووری جیهانی لە کەرتی غەزەدا ئەنجام دراوە.
Your Comment