AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢ ٠٩:١٠

ڕێبەری ئێران بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی حەرام ڕاگەیاند

ڕێبەری ئێران بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی حەرام ڕاگەیاند

مەجیس تەخت ڕەوانچی، جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێکدا وتی: ئەمریکا و ئیسرائیل ئەگەر تووشی هەڵەیەک ببن هەمبەر ئێران، تێچووی قورسی بۆیاب دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەخت ڕەوانچی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلعەهدی عێڕاق وتی: ئەمریکا و ئیسرائیل ئەگەر تووشی هەر جۆرە هەڵەیەک ببن هەمبەر ئێران، تێچوویەکی قورس دەدەن.

ناوبراو زیادی کرد: ڕێبەری ئێران چوارچێوەی گشتی بابەتی دانوستان لەگەڵ ئەمریکای دیاری کردووە و ئێمەش پابەندی ئەو چوارچێوەین.

تەخت ڕەوانچی وتی: سیاسەت و ستراتیژی ئێمە سەبارەت بە چێ کردنی چەکی ئەتۆمی زۆر ڕوونە و ڕێبەری ئێران بەرهەم هێنانی ئەو جۆرە چەکەی حەرام ڕاگەیاندووە.

ناوبراو وتیشی: ئێمە گۆڕانکارییەکانی سووریا شوێنگیری دەکەین و هیوادارین کە ئاسایش لە ئەو وڵاتە پەرە بستێنێت و وڵاتەکان ئەبێ لە کاروباری نێوخۆیی یەکتر دەستێوەردان نەکەن.

تەخت ڕەوانچی وتی: هەلی گەورەی جیاواز لە ناوچەکە هەیە و ئەبێ لە ئەو هەلانە بۆ گەڕانەوەی پێوەندی ئێران و عەرەبستان بە باشترین شێوە کەڵکوەربرگین.


News ID 54055

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha