AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢ ١٤:٣١

هەڕەشەی سوپای پاسداران لە دوژمنانی ئێران

هەڕەشەی سوپای پاسداران لە دوژمنانی ئێران

هێزی زەوینی سوپای پاسدارانی ئێران لە مەشقی سەربازی باشووری ڕۆژاوی وڵات، هێز و توانای سەربازی و درۆنی خۆی نیشاندا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیشاندانی تواناکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکە جۆراوجۆرەکانی هێزە زەوینییەکانی سوپای پاسداران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە تیرۆریستی و دوژمنەکان و بەرزکردنەوەی ئامادەیی شەڕ، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی نۆزدەهەمین مەشقی سەربازی "پێغەمبەری مەزن"ی سپای پاسداران بوو.

لە درێژەی زنجیرە مانۆڕەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چەند مانگی ڕابردوودا، مەشقی سەربازی 19لە ژێر ناونیشانی پێغەمبەری مەزن (د.خ) کە لەلایەن هێزی زەوینی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە داڕێژراو و جێبەجێ کرابوو، وەک گەورەترین مانۆڕی ئۆپەراسیۆنی ئەو هێزە لە ناوچەی باشووری ڕۆژئاوای ئێران بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکان.

لەم مەشقە سەربازیەدا، یەکەکانی تۆپخانە، یەکەکانی دژە تانکی، یەکەکانی دژە فڕۆکە، یەکەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و یەکەکانی بەشی ڕادار بەشدار بوون.

فەرماندەکانی سپای پاسداران لە پەراوێزی ئەم مەشقەدا ڕایانگەیاند کە هەڕەشە لە ئێران بکرێت، هەموو ناوچەکەی پێوەدەگلێت و ئاسایشی کەس پارێزراو نابێت.

News ID 54058

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha