بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەخت ڕەوانچی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلعەهدی عێڕاق وتی: ئەمریکا و ئیسرائیل ئەگەر تووشی هەر جۆرە هەڵەیەک ببن هەمبەر ئێران، تێچوویەکی قورس دەدەن.
ناوبراو زیادی کرد: ڕێبەری ئێران چوارچێوەی گشتی بابەتی دانوستان لەگەڵ ئەمریکای دیاری کردووە و ئێمەش پابەندی ئەو چوارچێوەین.
تەخت ڕەوانچی وتی: سیاسەت و ستراتیژی ئێمە سەبارەت بە چێ کردنی چەکی ئەتۆمی زۆر ڕوونە و ڕێبەری ئێران بەرهەم هێنانی ئەو جۆرە چەکەی حەرام ڕاگەیاندووە.
ناوبراو وتیشی: ئێمە گۆڕانکارییەکانی سووریا شوێنگیری دەکەین و هیوادارین کە ئاسایش لە ئەو وڵاتە پەرە بستێنێت و وڵاتەکان ئەبێ لە کاروباری نێوخۆیی یەکتر دەستێوەردان نەکەن.
تەخت ڕەوانچی وتی: هەلی گەورەی جیاواز لە ناوچەکە هەیە و ئەبێ لە ئەو هەلانە بۆ گەڕانەوەی پێوەندی ئێران و عەرەبستان بە باشترین شێوە کەڵکوەربرگین.
Your Comment