ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دۆناڵد ترامپ وێرانیەکانی بە جێماو لە هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززەی کردووەتە بیانوو و داوای چۆڵ کردنی تەواوی ناوچەی غەززە و کۆچاندنی خەڵکەکەی بۆ وڵاتانی عەرەبی دراوسێ لەوانە میسر و ئوردن و کۆنترۆڵی 365 کیلۆمتر لە ئەو ناوچە لەلایەن ئەمریکای کردووە.
لێدوانەکانی ترامپ لەگەڵ کاردانەوەی نەرێنی میسر و ئوردن بەرەوڕوو بووەتەوە و فەلەستینییەکان ئەو گەڵاڵە مەترسیدار و بانگهێشت بۆ پاکتاو ڕەگەزی وەسف دەکەن و ئامانجیشی داگیر کردنی ئەو ناوچە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە کۆتاییدا وەسف دەکەن.
شێخ حسێن قاسم ڕاوێژکاری فەرهەنگی حەماس کە لەگەڵ شاندێک لە لایەن حەماسەوە هاتووەتە ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە گەڵاڵەی کۆچاندنی زۆرەملێ فەلەستینییەکان و ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاڵپشتی لە فەلەستینی شی کردەوە کە لە خوارەوە کورتەیەکی دێت.
ڕاوێژکاری فەرهەنگی حەماس جەختی کرد کە گەڵاڵەی کۆچاندنی فەلەستینییەکان بابەتێکی نوێ نییە، بەڵکوو گەڵاڵەیەکی کۆنە و پیلانەکان لە فەلەستین لە کاتی داگیرکاری ئینگلیزییەکانەوە لە ساڵی 1917 دەستی پێکرد و تا بە ئەمڕۆ درێژەی هەیە.
زۆردارتر لە ترامپیش نەیتوانی فەلەستینییەکان کۆچ بدات
ناوبراو درێژەی دا: هەموومان دەزانین کە لە غەززە چ کوشتوبڕ و جەنایەتێک ڕووی داوە. ئێمە خاکی خۆمان خۆش ناوێت بەڵکوو فەلەستینەکەمان خۆش دەوێت و زۆردارتر لە ترامپیش نەیتوانیوە ئێمە لە خاکی خۆمان دەربکات و ترامپ و زۆردارتر لە ئەویش هەر ناتوانن ئەو کارە بکەن.
ناوبراو جەختی کرد: کەرتی ڕۆژاوا زیاتر لە غەززە لە گەمارۆدایە. بۆ غەززە ڕێگای قاچاخ هەیە بەڵام بۆ کەرتی ڕۆژاوا زۆر ئەستەمە بەڵام هەر بە ئەوەشەوە ئیسرائیل بە ئەو هەموو جیهازاتەوە تەنانەت نەیتوانی یەک گوندیکش داگیر بکات، ئەوان دەتوانن وێران بکەن بەڵام ناتوانن داگیر نکەن.
شۆرشی ئیسلامی ئێران نمانەیەکی تایبەت بۆ بزووتنەوە ئازادی بەخشەکانە
بە وتەی شێخ حسێن قاسم کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی شۆڕشەوە کە 46 ساڵی لێ تێدەپەڕێت لە یارمەتیدانی فەلەستین هیچ کۆتاییەکی نەکردووە . ئیمام خومەینی تەنانەت لە سەردەمێکدا کە دەگوترا بەرخۆدانی فەلەستین مارکسیسم و سوسیالیست و چەپە هەر یارمەتیدان بە فەلەستینی دەست پێکرد و دواتریش دوا هەینی مانگی ڕەمەزانی وەکوو ڕۆژی قودس ناولێنا. هەروەها درێژەی دا کە بە پشتیوانی براکانمان لە بەرەی بەرخۆدان لە ئێران، لوبنان، یەمەن و عێڕاق ئیسرائیل لەناو دەبەین
Your Comment