AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢ ٢٠:٣٧

ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی: ئێران سەلماندوویەتی کە چەکی ئەتۆمی ناوێت

ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی: ئێران سەلماندوویەتی کە چەکی ئەتۆمی ناوێت

ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە وەڵامی لێدوانەکانی ئەم دواییەی ڕافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە ڕاگەیێندراوەکەی لە وەڵامی لێدوانەکانی ئەم دواییەی ڕافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ڕایگەیاند: چاوەروانی لە بەڕیوەبەری گشتیی ڕێکخراوێکی گرنگی نێودەوڵەتی دەکرێت کە بەردەوام بێ‌لایەن، پڕۆفێشناڵ و بەدوور لە لاگریی سیاسی بدوێت و بجووڵێتەوە.

ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە درێژەدا بە ئاماژە بە هەڵوێستەکانی ئەمدواییەی گرۆسی لە ژاپۆن هەمبەر بە ئێران و ئەوەی کە ئێران دەبێ هەوڵی دوورەپەرێزانەی بۆ چێکردنی بۆمبی ئەتۆمی بسەلمێنێت، ڕاشیگەیاند: لە هەلومەرجێکدا کە ئەمریکا و هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەدوای کەڵک‌ئاوەژوویی لەو ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بۆ گوشارخستنە سەر ئێرانن، ئەو لێدوانە سیاسی و ناپڕۆفێشناڵانە دەتوانێ پێخۆرێک بێت بۆ ئەو جۆرە پیلانانە.

News ID 54060

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha