AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢ ١٠:٤٩

گۆڕانکاری لە سنوورێکی نێوان ئێران و عێراق

گۆڕانکاری لە سنوورێکی نێوان ئێران و عێراق

فەرمانداری شاری قەسر شیرین و بەرپرسی سنووری پەرویز خان و نوێنەری هەرێم لە ئەو سنوورە سەبارەت بە گەشەی پێوەندییەکان لە ئەو سنوورە و سوودمەند بوونی بۆ هەر دوولایەنەکە گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شەفێعی لە ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند: لە بواری دۆخی ژێرخانەکان لە سنووری پەرویز خان کێشەگەلێکمان هەیە کە بەدوای چارەسەر کردنیانین، وێڕای ئەوەی کە ئێستا چالاکی سنوورەکە لە دوو سەرەدا ئەنجام دەدرێت، ئێمە دوای ئەوەین کە لە هەموو کاتژمێرەکانی شەو و ڕۆژدا چالاکی هەبێت و بە شێوەی 24 کاتژمێرە ئامادەی ئەنجامی خزمەتگوزاری بین.

ناوبراو بە ئاماژە بە ڕووداوی ئەربەعین و هاتوچۆی میلیۆنی زیارەتکاران لە سنووری فەرمی خەسرەوییەوە لە شاری قەسر شیرین وتی: بۆ ئەو ڕۆژانە بەرنامەڕێزی دەکرێت کە چالاکییە بازرگانیەکان لە سنووری پەرویز خان بە شێوەی بەردەوام ئەنجام بدرێت و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری لە ئەو سنوورە ئاسایی بێت.

نوێنەری هەرێم لە سنووری قەسر شیرین بە ئاماژە بە ڕێکخستنی ناوچەی ئازادی بازرگانی-پیشەیی قەسر شیرین وتی: ئەو ناوچە ئەبێتە هۆی خێر و بەرەکەت بۆ خەڵکی کەلار و قەسر شیرین.


بەرپرسی سنووری پەرویزخانیش ڕایگەیاند: کاڵا ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان ئەبێ قسەی یەکەم لە کێبڕکێیەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکە بکەن.





News ID 54056

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha