بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی واستی عێراق لە کاتێکدا لە ڕۆژانی ڕابردوو کۆتایی بە چالاکییەکانی ئەم خولەی هێنا، کە کورتە فیلمی "بابردوو" لە دەرهێنانی "سیاوەش ساعدپەنا" لە نێوان زیاتر لە 2 هەزار فیلمی گەیشتوو بە لیژنەی داوەری، خەڵاتی یەکەمی ئەم فێستیڤاڵەی مسۆگەر کرد.
"بابردوو" بەسەرهاتی ژیانی ژنێکی بەساڵاچووەیە کە بە دیتنی کۆلارەیەک، بیری ئاواتە لەدەستچووەکانی خۆی دەکەوێتەوە.
Your Comment