AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١١ ٠٨:٥٠

عێراقچی: ئێران ئامادەی هەموو ئەگەرێکە، دانوستانیش دەکات

عێراقچی: ئێران ئامادەی هەموو ئەگەرێکە، دانوستانیش دەکات

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە ئێران هەمیشە لایەنگری گفتوگۆ بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕادۆسڵاو سیکۆرسکی وەزیری دەرەوەی پۆڵندا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

عێراقچی بە ئاماژەدان بە دانوستانە بەردەوامەکانی ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی ڕایگەیاند: ئێران هەمیشە پابەند بووە بە ڕێبازێک کە لەسەر بنەمای دیالۆگ و کارلێککردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دامەزراوە .

وتیشی: لە هەمان کاتدا بە تەواوی ئامادەیە بۆ هەموو ئەگەرەکان.

News ID 53792

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha