AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٣٠ ١٨:٠٩

ڕوونوێنی لە نوێترین درۆنە خۆتەقینەر و تاکتیکییەکانی سپای پاسداران

ڕوونوێنی لە نوێترین درۆنە خۆتەقینەر و تاکتیکییەکانی سپای پاسداران

درۆنگەلی نوێی خۆتەقینەر و ناسکاری تاکتیکی هێزی زەوینی سپا لە میانەی مانۆڕی پێغەمبەری مەزنی 19دا ڕوونوێنی کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە میانەی مانۆڕی پێغەمبەری مەزنی 19دا، هێزی زەوینی سپا، درۆنە نوێیە خۆتەقینەر و ناسکارانە تاکتیکییەکانی نەرسای ڕوونوێنی کرد.

ئەم درۆنانە بریتین لە درۆنی ناسکاری هیبریدی "بینا" بە بڕەوی ئۆپەراسیۆنی 40 کیلۆمەتر، درۆنی ناسکاریی "قەندیلی 4 و 5" بە بڕەوی 100 کیلۆمەتر و بەردەوامیی 5 و 10 کاتژمێر فڕین، درۆنی ئەستوو‌نی فڕینی بۆمبە‌هەڵگری "ئەربەعین" بە بڕەوی 10 کیلۆمەتر و هەڵگرتنی بۆمبی 7 کیلۆگرامی، درۆنی خۆتەقینەرانەی "ڕەعدی 2" بە بڕەوی 20 کیلۆمەتر و سەرجەنگیی 5 کیلۆگرام، درۆنی خۆتەقێنەرانەی "ڕەعدی 3" بە بڕەوی 100 کیلۆمەتری و سەرجەنگی 12 کیلۆگرامی و درۆنی خۆتەقینەرانەی "ساعیقە" بە بڕەوی 20 کیلۆمەتر و سەرجەنگی 1 کیلۆگرامی و هەروەها وردەفرۆکەی "سابر" بە توانستی هەڵگرتنی هەموو جۆرە چەکێکی دزە زرێ و دژە کەس و دژە پتەوییەکان بە بڕەوی 5 کیلۆمەتری.

News ID 54037

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha