بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر توێژینگەی ڕەین دۆخی کوردەکانی سووریا لە ساڵی نوێیدا ناسەقامگیر و نادیار وەسف کردووە.
بە گوێرەی شرۆڤەی ئەو دامەزراوە، لە سووریا هەڕەشەی هێرشی بەربڵاوی سەربازی تورکیا و نادڵنیایی لە درێژەی پاڵپشتی لە ئەمریکا لە کوردی ئەو وڵاتە، لەوانەیە گوشارەکان لەسەر هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بۆ گەییشتن بە ڕێكکەوتن لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا لە باتی پێدانی هەندێک خاڵی فەرهەنگی و سیاسی بەرز بکاتەوە بەڵام ئاوەها ڕێککەوتنێک لەوانەیە بەهۆی ئامانجە بەربلاوەکانی کورد بۆ گەییشتن بە خۆبەڕێوەبەری، ناسەقامگیر بێت.
ئەو دامەزراوە نووسیویەتی کە سەرەڕای ئەوەی کە زۆربەی گرووپە چەکدارەکان خەریکن لە نێو ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا تێکەڵ دەبن بەڵام کوردەکان چارەنووسیان نادیارە.
دامەزراوەی رەین باسی دەکات کە یەکێک لە لەمپەرەکانی سەر ڕێککەوتنی سەربازی کوردەکان بۆ تێکەڵ بوون لە ئەرتەشی نەتەوەیی، داکۆکی کوردەکان لەسەر پاراستنی پێکهاتەی سەربازی ئەو هێزانە لە ژێر چاوەدێری وەزارەتی بەرگری سووریایە.
Your Comment