بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی شاندی هێزەکانی حەشدی شەعبی کە بەمەبەستی ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران سەفەری تارانیان کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە کۆبووەوە.
لەم دیدارەدا عێراقچی ڕۆڵی هێزەکانی حەشدی شەعبی و بەرخۆدانی لە دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق بە تایبەتی لە ماوەی شەڕی تیرۆری داعش و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر ئاسایشی بەردەوام لە ناوچەکە بەرز نرخاند.
Your Comment