AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٣٠ ١٨:١١

سەرلەشکەر سەلامی: ئێران لە تەکنۆلۆژیای درۆندا لە لووتکەی جیهان وەستاوە

سەرلەشکەر سەلامی: ئێران لە تەکنۆلۆژیای درۆندا لە لووتکەی جیهان وەستاوە

فەرماندەی گشتیی سپا بە ئاماژە بەبێ هاوتابوونی ئێران لە چێکردنی درۆخ لە ئاستی جیهانیدا، وتی: لە ئێستاد یەکێک لە 5 وڵاتی جیهانین کە کۆمپرۆسۆری تووربین چێ دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سپا لە دیداری لەگەڵ بلیمەتانی زانستیی زانکۆی ئیمام حسێن(دخ)دا بە ئاماژە و بە هەنگاوە بەرز وسەیرەکانی سپا لە بواری هۆشی دەسکرددا، وتی: سپا ئامادەیە پێشکەوتەکانی لەو بوارەدا ئاراستەی بلیمەتان، مامۆستایان و خوێندکاران بکات.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیایی ئێران لە بواری چێکردنی درۆندا، وتیشی: لە ئێستاد یەکێک لە 5 وڵاتی جیهانین کە کۆمپرۆسۆری تووربین چێ دەکەین.

فەرماندەی گشتیی سپا سەبارەت بە بەڵێنی راستگۆیانەی 3 جەختی کرد: بەڵێنی ڕاستگۆیانە خاڵێک لە ئاستی بەربڵاوی شەڕە، بەڵام ڕەنگە ئەم بەڵێنە لە پێگە و هەلومەرجی خۆیدا ڕوو بدا و پێویستە دوژمنان بزانن کە ئێمە بەهێزین، چونکە هەمیشە لە زەینماندا شەڕ لەگەڵ زلهێزان وەک سناریۆی یەکەممان بووە.

News ID 54038

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha