AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٠ ١٧:٤٣

زەریف: ئەبێ کێشەساز بوونی ئەمریکا بۆ ئێران تەواو ببێت

زەریف: ئەبێ کێشەساز بوونی ئەمریکا بۆ ئێران تەواو ببێت

جێگری ستراتژیکی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: من ئەمریکا بە دەرفەتێک بۆ سیاسەتی دەرەوەیی نابینم، بەڵکوو بە ئاستەنگ و کۆت و بەندێکی دەزانم کە ئاڵاوەتە لاقی سیاسەتی دەرەوەی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە شەشەمین کۆبوونەوەی گفتوگۆ لەبارەی "تەکوزی جیهانی و سیاسەتی دەرەوەیی ئێران" بە دروشمی "دوورنوێنی گۆڕانکارییەکانی ناوچە و جیهان لە سەردەمی ترامپدا"، بە ئاماژە بە بەشداریی لە 55ـه‌مین کۆمەڵەی جیهانی ئابووریی(داووسی 2025)، وتی: هەندێک لە دەرەوە بە هاندانی زایۆنییەکان لایان وایە ئێران لە لاوازترین و پرمەترسی‌ترین قۆناغێ خۆیەتی، کەچی پێداگرانە پێم ڕاگەیاندن کە ئێران هۆکاری سەقامگیرنەبوونی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین نییە، بەڵکوو دۆسیەی ئاژاوەگێڕانە، هەمان دۆسیەی هەمیشە کراوەی فەلەستینە.

ناوبراو بە داکۆکی لە بەرهەلەست‌بوونی ئەو جۆرە وێنایانە هەمبەر بە ئێران وتیشی: ئێمەش هاوڕیان کە دەبێ سیاسەتی دەرەوەیی ئێران لە ناوچەوە دەست پێ‌بکات، بەڵام دەبێ ئیستا سێبەری ئاستەنگ و موزقاحیمێک لەسەر خۆمان لاببەین. کەواتە من ئەمریکا بە دەرفەتێک بۆ سیاسەتی دەرەوەیی نابینم، بەڵکوو بە ئاستەنگ و کۆت و بەندێکی دەزانم کە ئاڵاوەتە لاقی سیاسەتی دەرەوەی ئێران.

News ID 53785

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha