AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٨ ١٧:٣٨

فەرهەنگستانی زمانی کوردی لە زانکۆی کوردستان دەکرێتەوە

فەرهەنگستانی زمانی کوردی لە زانکۆی کوردستان دەکرێتەوە

سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە کرانەوەی فەرهەنگستانی زمانی کوردی لەو زانکۆیە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر حامد قادرزادە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شارەدار و ئەندامی شۆڕای شاردا ڕایگەیاند: زانکۆی کوردستان ئامادەیی هەیە وەک کۆمەڵەیکی زانستی لە پەنای شارەداریدا بێ و یارمەتیی گەشەی شار بدات.

ناوبرەاو بە ئاماژە بە هەڵبژاردرانی شاری سنە وەک شاری داهێنەری مۆسیقای جیهان و شقاری کتێبی ئێران، وتی: پێویستە لەم دەفرایەتییە بۆ هیوابەخشی لە کۆمەڵگا کەڵک وەرگیرێت و ئاسانکاری بکرێت بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی گەشەیی گەورە لەو شارەدا.

دوکتۆر قادرزادە هەروەها جەختی کرد: بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا فەرهەنگستانی زمانی کوردی لە زانکۆی کوردستاندا بکرێتەوە کە هەنگاوێکی گرنگ و بەبایەخە لە بواری ئەدەبیاتی کوردیدا.

News ID 53761

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha