بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سپا لە میانەی ڕیوڕەسمی ڕێزنان لە پزیشکان و پەرەستارانی چالاک لە چارەسەریی بریندارانی لوبنانی وتی: ئەوڕۆ وەک ڕووداوێکی گرنگ لە مێژوودا تۆمار دەکرێت، چونکە لەوڕۆدا گەورەترین شکستی ڕژیمی زایۆنی ڕوونوێنی دەکرێت.
وتیشی: جەلادانی خوێنڕێژی منداڵکوژی جەنایەتکاری ڕژیمی زایۆنی پاش ١٥ مانگ جەنایەتی بەربڵاویان، ئەوڕۆ بە تەواو مانا زەبوون کەوتن و ناچاربوون لە قبووڵكردنی ئاگربڕێک کە هیچی لە بابەتی ویستەکانی خولی پێشووی دانوستانەکان کەم نەبوو.
Your Comment